بوومەلەرزە دیسان کرماشانی هەژاند
سادق خودادی، قایمقامی قەزای سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (میهر) گوتی: "کاتژمێر 1:35 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2018.9.1 بە کاتی ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوژمی 4.9 بە پلەی ڕێختەر، شاری (تازئاوا)ی سەر بە سەلاسی باوەجانیی هەژاندووە، بەڵام هیچ زایانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە و هەتا ئێستاش خەسارە مادییەکانی نەخەمڵێندراوە".
بەپێی هەمان سەرچاوە هێز و گوژمی ئەو بوومەلەرزەیە لە ئاستێکدا بووە کە لە شارەکانی دیکەی کرماشانیش هەستی پێکراوە.
سەرچاوەکان لە باشووری کوردستانیش ئاماژەیان بەوە کردووە کەلە لە شاری خانەقین و ناوچەکانی گەرمیانیش هەستی پێکراوە.
لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوژمی 5.9 بە پلەی ڕیختەر شاری تازئاوای هەژاند کە تێیدا سێ کەس گیانی لەدەست دا زیاتر لە 250 کەسیش بریندار بوون.
لەو دە ڕۆژەدا بە دەیان پاش لەرزەی دیکە شاری سەلاسی باوەجانی و شارەکانی دیکەی کرماشانی هەژاندووە.
باسنيوز
