دهۆک.. دوو کەس بەیەکەوە لە کاتی مەلەکردندا خنکان

دهۆک.. دوو کەس بەیەکەوە لە کاتی مەلەکردندا خنکان


ئێوارەی ئەمڕۆ له‌ كۆمه‌لگاى خانكێ لە سنوورى پارێزگاى دهۆك دوو کەس لە کاتی مەلەکردندا خنکان.



"عەمید ئبراهیم محەمەد" گوته‌بێژى به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى پارێزگاى دهۆك ڕاگه‌یاند: "كاتژمێر (6:00)ى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه‌ (30/8/2018) تیمه‌كانمان له‌ڕووداوێكى خنكان له‌ كۆمه‌لگاى خانكێ له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك ئاگادار كرانه‌وه‌، دواى گه‌یشتنى تیمه‌كانمان ده‌ركه‌وت دوو گه‌نجى ئاواره‌ى شنگال كه‌ نیشجێى کۆمەڵگای خانكێنه‌ به‌ ناوه‌كانى (كه‌ڕۆ ئه‌لیاس كه‌ڕۆ)ته‌مه‌ن 19 ساڵ و (قه‌وال قایم كه‌چه‌ل) ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌ ئاوى خانكێ به‌هۆى شاره‌زانه‌بوونیان له‌ مەلەوانی خنكاون".


گوتیشى: "دواى 20 خوله‌ك له‌ ڕووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانمان ته‌رمه‌كانیان له‌ ئاو ده‌رهێنراو و بۆمه‌به‌ستى توێكارى پزیشكى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى دهۆك كران".

bas news-
Top