دوو گه‌نجی ئێزدی له خانكێ خنكان
دوو گه‌نجی ئێزدی كه خه‌ڵكی شنگالن، له ناو ده‌ریاچه‌ی خانكێ خنكان، كه بۆ مه‌له‌وانی روویان له شوێنه‌كه كردبوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان، گه‌نجه‌كان به ناوه‌كانی (قه‌وال قاسم) و (گدۆ ئه‌لیاس)، كه ته‌مه‌نیان له نیوان 20 بۆ 25 ساڵیدایه، له‌ناو ده‌ریاچه‌كه، كه ده‌كه‌وێته قه‌زای سێمێلی پارێزگای دهۆك خنكان.
دوای رووداوه‌كه ته‌رمه‌كانییان له ئاوه‌كه‌دا هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه و ره‌وانه‌ی شوێنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون.
وه‌ك زانیارییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، ئه‌و دوو گه‌نجه بۆ به‌سه‌ربردن كات و گه‌شتێك، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ریاچه‌كه مه‌له‌وانی بكه‌ن، روویان له شوێنه‌كه كردووه، به‌ڵام خنكاون.
kdp-
