لە سەید سادق له میزڵدانی نه‌خۆشێك پێنج به‌ردی گه‌وره ده‌رهێنران
د.جه‌مال عوسمان، پسپۆڕێ نه‌شته‌رگه‌ریی گورچیله و میزڵدان ، له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: "ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت له قه‌زای سه‌یدسادق، نهشتهرگهرییهكمان ئه‌نجام دا بۆ پیاوێكی ته‌مه‌ن(75) ساڵ، كه (5) به‌ردی گه‌وره له‌ناو میزڵانیدا بوو".
ڕوونیشی كرده‌وە: "نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌مان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دا و له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی كراوه‌وه توانیمان (5) به‌رده‌كه ده‌ربهێنین، كه هه‌ر یه‌كه‌یان زیاتر(3) سم ده‌بوون".
گوتیشی: "ئه‌م حاڵه‌تانه زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا ڕوو ده‌دات كه ته‌مه‌نیان زۆره، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشیی پرۆستاتیان هه‌یه ده‌بێته هۆی درووستكردنی به‌رد، به‌ڵام ئه‌و به‌ردانه‌ی كه له‌ناو میزڵدانی ئه‌و نه‌خۆشه ده‌رمانهێنا جیاوازتر بوون، چونكه ژماره‌ی به‌رده‌كان زۆر بوون و گه‌وره‌ش بوون".
باس‌نیوز
