نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی وزەی رووسی کۆ بوونەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیران، رۆژی پێنجشەممە 30/8/2018 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاڤێڵ سۆرۆكین، جێگری وه‌زیری وزه‌ی ڕووسیا، ڤلادیسلاڤ باریشنیكۆڤ، جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاى گاز پرۆمی ڕووسی، كونسولى گشتیى ڕووسیا له هه‌ولێر و شاندێكی ئەو وڵاتە کۆ بووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندە رووسییەکە جەختی لە ”پەیوەندییە مێژووییەکان“ی گەلی کورد و رووسیا کردووە و هیوای به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانیان خواستووە.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر ئاسانكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی كار و پرۆژه‌كانی كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دەربڕیوە، جگە لە به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌نێوان هەولێر و مۆسکۆ.
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران:
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/8/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێزان پاڤێڵ سۆرۆكین جێگری وه‌زیری وزه‌ی ڕووسیا، ڤلادیسلاڤ باریشنیكۆڤ جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاى گاز پرۆمی ڕووسی، كونسولى گشتیى ڕووسیا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری و هاوكاری بۆ كار و پڕۆژه‌كانی كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌رز نرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانیان خواست.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر ئاسانكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی كار و پرۆژه‌كانی كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری وزه و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان له بووژانه‌وه‌دایه و بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی و حكوومه‌تیش له پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری و هاوكاریییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا، به‌رز نرخاندنی كار و پرۆژه‌كانی كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له بواری وزه‌دا له هه‌رێمی كوردستان و تاوتوێكردنى بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باس‌نیوز
