هەولێر.. پەناخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ ڕۆژە لەبەردەم UN مانیان گرتووە
بەپێی زانیارییەکان ئەو 15 بنەماڵەیە کە سەرجەم 53 کەسن، ماوەی سێ ڕۆژە بە خاو و خێزانەوە لەبەردەم بارەگای (UNCHR) لە هەولێر مانیان گرتووە و داوا لە بەرپرسانی ئەو ڕێکخراوە دەکەن بەدەم داخوازییەکانیانەوە بچن.
هەندێک لەو بنەماڵانە ڕاگەیاندووە: "ئێمە کە ماوەی 15 ساڵە بەهۆی چالاکیی سیاسییەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەژین، لە ژیانێکی ئەستەم و دژواردا دەژین، بێکارین، هەموومان لەناو قوتابخانەیەک لە گردەچالین کە شیاوی ژیان نییە و کەس بە هانامانەوە نایەت".
ئاماژەشیان بەوە داوە: "دوو داواکاریمان لە یووئێن هەیە، یەکەم یان بەپێی یاساکانی خۆیان و لەسەر بنەمای داخوازییەکەمان ڕەوانی وڵاتی سێیەممان بکەن، یان ئەگەر ئەوە ناگونجێ خانوو و شوێنی ژیانمان کە شاوی گوزەران نییە بۆمان چاک بکەن و هاوکریمان بکەن، ئەگەر ئەو داخوازییانەمان بۆ جێبەجێ نەکرێت و وەڵاممان ندەرێتەوە، لە مانگرتن بەردەوامین".
باسنیوز
