سلێمانی.. شاندی باڵای یەکێتی و شیوعی کۆ بوونەوە

 سلێمانی.. شاندی باڵای یەکێتی و شیوعی کۆ بوونەوە
کەمێک پێش ئێستا شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی شیوعیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆ بوونەوە.

پەیامنێری (باسنیوز) لەمبارەوە ڕای گەیاند: "شاندەکەی حزی شیوعی پێکھاتوو لە دکتۆر کاوە مەحموود، سکرتێری حزبی شیوعی، عوسمان زیندانی، ئەبو کاروان، ھاڕوێ گۆران و ھەروەھا شاندەکەی حزبی شیوعی لەلایەن "مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی یەکێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە، حاکم قادر، عومەر فەتاح و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ"ەوە پێشوازییان لێکراوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە پارتی و یەکێتی بەمەبەستی ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت چوار لایەنە ناڕازییەکە بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دەستیان بە گفتوگۆ و دانوستان کردووە و سەردانی زۆربەی لایەنەکانیان کردووە و ئامانج لەو کارەش چۆنیەتیی بەشداریکردنی کورد لە حکوومەتی نوێی عێراق بۆ ئەوەی کورد بە یەکدەنگ و هاوهەڵوێست بڕاوتە بەغدا.


بڕیارە بۆ دانوستان لەبارەی چۆنیەتیی پێکهاتنی حکوومەتی نوێی عێراق، سبەینی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی سەردانی ەبغدا بکەن.













باسنيوز
Top