دەمیرتاش لە زیندانیش ورەی بەرزە
لە تویتێکیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، باشاک دەمیرتاش، هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئاماژەی بەوە داوە کە لە زیندان، سەردانی هاوسەرەکەی کردووە.
هاوکات نووسیویەتی: ”دەمیرتاش زۆر باش بوو، تەندرووستی و ورەی زۆر باش بوو. سڵاوی بۆ هەمووان هەبوو“.
لە مانگی ١١ی ٢٠١٦، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئەوکاتەی هاوسەرۆکی هەدەپە و ئەندامی پەرلەمانی تورکیا بوو، دەستگیر کرا و لە گرتووخانەی شاری ئەدیرنە زیندانی کراوە. تۆمەتەکەشی ئەوەیە کە لایەنگریکردنی پەکەکە (تورکیا بە لایەنگریکردن تیرۆر لە قەڵەمی دەدەن)ی کردووە و خەڵک دژی کۆماری تورکیا هانداوە، لەگەڵ چەند تۆمەتێکی دیکە.
هەرچەندە چەند ساڵێک بەسەر دەستگیرکردنیدا تێپەڕیوە، هێشتا پرۆسەی دادگاییکردنی دەمیرتاش کۆتایی نەهاتووە و دوێنێ چوارشەممە ٢٩ی ٨ی ٢٠١٨ دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی دەمیرتاش تێپەڕی، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ حوکمێکی کۆتایی بدرێت، دانیشتنەکە بۆ ٣ی ١٠ی ٢٠١٨ دواخرا.
باسنيوز
