سۆران.. ده‌ست به‌سه‌ر دەیان كارتۆن ماددەی پاککەرەوەی ماوەبەسەرچوو داگیرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیژنه‌ى ئابووریی شارەدێی دیانا، له سنوورى شارى سۆران، دەستیان بەسەر دەیان کارتۆن ماددەی پاککەرەوەی کوالێت خراپ و ماوەبەسەرچوودا گرت.
نه‌قیب شیمال سه‌لیم، به‌رپرسى لیژنه‌ى ئابوورى شارەدێی دیانا، راگه‌یاند: "له‌به‌رده‌وامى كار و چالاكییه‌كانماندا له پێناو نه‌هێشتنى كه‌لوپه‌ل و خۆراكى ماوه‌به‌سه‌رچوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29/8/2018 له هه‌ڵمه‌تێكماندا بۆ بازاڕ و دوكانه‌كانى سنووره‌كه‌مان، ده‌ستمان به‌سه‌ر زیاتر له (50) كارتۆن ماددەی پاككه‌ره‌وه‌و کەلوپەلیى ماوه‌به‌سه‌ر چوو داگرت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه، خاوه‌نه‌كانیان بانگێشت كران به‌مه‌به‌ستى گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لەگەڵیان.
bas news-
