پێنج لایەن تانە لە تۆماری دەنگدەران دەدەن
کەمال هەمزە، کارگێڕی دەزگای هەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی : "تانەمان لە تۆماری دەنگدەران لە 22 خاڵ پێكدێت، یەكێك لە خاڵەكان كە جێگەی نیگەرانیمانە بوونی ناوی كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستانە لەنێو تۆماری دەنگدەران، پێشتریش ئەو ناوانە ھەبوونە، خاڵێكی دیكە دروستكردنی بەڵگەنامەیە بۆ خەڵكی شارەكانی دیكەی عێراق كە لە كەمپەكانن، لە بەرژەوەندی ھەندێك لایەنی دیاریكراو بە نایاسایی دەنگیان پێدەدرێت و ئەمەش لە زیانی لایەنەكانی دیكەیە".
کۆمسیۆن سێ ئەندامی کۆمیسیاری بۆ لێکۆڵینەوە لە تانەی لایەنەکان دیاری کردووە و حەوت رۆژە لێکۆڵینەوە لەسەر تانەکان دەكات. بریارە لە نزیکترین کاتدا وەڵامی تانەکان بداتەوە. گوتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت لەسەر ئامادەکاریەکانمان بەردەوامین تانەلای لایەنەکانیش لە بەرچاو گیراوە تانەکانیش نابێتە هۆی دواخستنی هەڵبژاردن.
شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی گوت: "ھیچ لایەنێكی سیاسی بەھۆی گومان لە چەند ناوێك ناتوانێ ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم كارەكانی ئێمەدا، دەكرێ قەوارەی سیاسی گومانی ھەبێت و داوای روونكردنەوە لە ئێمە بكات، بەڵام ئەوانە بە ھیچ شێوەیەك نابنە پاساو بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەكان، چونكە تۆماری دەنگدەران خۆی بەشێكی تایبەتە لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا كۆمسیۆن كاری پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی كردووە".
k24-
