بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی نەخۆشخانەیەکی سەد قەرەوێڵەیی لە بەردەڕەش دروست دەکرێت
نوێنەری قەزای بەردەڕەش لە ئەنجومەنی پارێزگاری دھۆک ئاشکرای کرد: "ماوەیەکە لە ڕێگەی حزب و حکوومەتەوە داوامان لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کردووە ئاوڕێک لە ڕێگەی ناحیەی دارەتوو- قەزای بەردەڕەش بداتەوە، دوێنێ بەیانی دڵشاد شەھاب، ڕاوێژکاری کاک نێچیرڤان بارزانی وەڵامی داواکاریی خەڵکی ناوچەکەی دایەوە."
جەمیلە محەمەد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕوون کردەوە: "سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بۆ ڕێگەی نێوان ناحیەی دارەتوو و قەزای بەڕدەش، ھەم ڕێگایەکی نوێ دروست دەکرێت، ھەمیش دەکرێت بە جووتساید، کە نزیکەی چل ھەزار خەڵکی ناوچەکە سوودی لێ دەبینن، جگە لەوەی ڕێگەیەکی سەرەکییە."
جەمیلە محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "چەندین پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری ھەن کە دەخرێنە واری جێبەجێکردنەوە. لەوانەش، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی سەد قەرەوێڵەیی لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش جێبەجێ بکرێت و بە شێوەیەکی سەردەمیانە و ئامێری پێشکەوتوو دروست دەکرێت کە بۆ جاری یەکەمە نەخۆشخانەیەکی وەھا لە سنووری قەزای بەردەڕەش دروست دەکرێت."
kdp-
