مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌ شارێكی عێراق دەكرێ

 مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌ شارێكی عێراق دەكرێ
دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ عێراق پێشبینی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كولێرا له‌ شاری به‌سرا ده‌كات، داواكارە چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ بگه‌یندرێته‌ شاره‌كه‌.

ئۆفیسی مافی مرۆڤ له‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئاماری تووشبووانی نه‌خۆشی له‌ شاری به‌سرا ڕاگه‌یاندووه‌ و ئاشكرای كردووه‌ هه‌ژده‌ هه‌زار حاڵه‌تی نه‌خۆشی جۆراجۆر له‌ به‌سرا تۆمار كراون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی ئۆفیسی مافی مرۆڤدا هاتووه‌ كه‌ به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خاوێنه‌وه‌ پێشبینی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌ شاره‌كه‌ هه‌یه‌.

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی وای كردووه‌ جۆری نه‌خۆشییه‌كان جیا نه‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له‌ شاره‌كه‌دا نییه‌، بۆیه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی جۆری نه‌خۆشیه‌كان له‌ رێگه‌ی پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كه‌وه‌ پشكنینی نه‌خۆشیه‌كان ده‌نێردرێنه‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق.









باسنيوز
Top