تەندروستی هەڵەبجە بڕیارێکی لە بارەی دەوامی فەرمانبەران دەرکرد

 تەندروستی هەڵەبجە بڕیارێکی لە بارەی دەوامی فەرمانبەران دەرکرد
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، ئاگادارییەکی بۆسەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکانی سەر بە میلاکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان بڵاو کردەوە.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 29/8/2018، لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاویان کردووەتەوە و تێیدا چەند بڕیارێک لە بارەی ئاسایی کردنەوەی دەوامی فەرمانبەران دراوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، لەبەر بەژەوەندی گشتی و باشتکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاووڵاتییان لە دەزگا تەندروستییەکان و بەڕەچاوکردنی پێدانی مووچە لەکاتی خۆیدا پێویستە، سەرجەم کارمەندان پابەندبن بە ڕێکخستنەوە و ئاساییکردنەوەی دەوامی فەرمی پابەندبوون بەکاتی دەوام.

تەندروستی هەڵەبجە ڕوونیشی کردووەتەوە، پابەندبوونی کارمەندانی ئێشکگر بە 144 کاتژمێر کارکردن لە مانگێکدا بە پێ ی مادەی 56 لەیاسای شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960.

لە نووسراوەکە جەختیش کراوەتەوە، هەر دامەزراوەیەکی تەندروستی پابەند نەبێت، بەڕێوەبەر و لێپرسراوی شوێنەکە بەرپرسیار دەبێت.










Top