حەیدەر شەشۆ، سەرۆكی پارتی دیموكراتی ئێزدی : ھۆشداری دەدەینە خەڵك كە ئاگاداربن، بە گەڕانەوەی ئەو كەسانە بۆ شنگال دۆخەكە خراپتر دەبێت
گوتیشی: "گەڕانەوەی ئەو كەسانە بۆ ناوچەكە ئاڵۆزیی دروست دەكات و خەڵك قبوڵی ناكات".
حەیدەر شەشۆ، راشیگەیاند: "بڕیاری گەڕانەوەی خەڵكەكە لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە دراوە و ئێمەش داوامان كردووە ھەموو ئەو كەسانەی دەستیان لەگەڵ داعش تێكەڵكردوە و دەناسرێنەوە با سزا بدرێن".
ئاماژەی بەوەشدا: "ناتوانین بڵێین ھەموو ئەوانەی لەكاتی ھاتنی داعش لە شنگال مانەوە و دواتر رایانكردووە، سەر بە داعش بوونە، بەڵام زۆربەیان ھاوكاری داعشیان كردووە، ئێستاش حكوومەتی عێراق بڕیاری گەڕانەوەی ئەو كەسانەی داوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "ھۆشداری دەدەینە خەڵك كە ئاگاداربن، بە گەڕانەوەی ئەو كەسانە بۆ شنگال دۆخەكە خراپتر دەبێت".
K24
