سوپاى توركیا چەند ناوچەیەکی سنووریى سیدەكان بۆردومان كرد
ئیحسان چه‌له‌بى، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سیده‌كان، راگه‌یاند: "ڕۆژی سێشەممە تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا، به‌بیانووى بوونى بنکە و بارەگاکانی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) به چڕی چەند ناوچەیەکیان لە سنووری گوندەکانی(هه‌ڵكێڕا، به‌له سه‌نان، ناومێرگان، چیا دێلی) له‌سنوورى شاره‌دێى سیده‌كان بۆردومان كرد".
گوتیشی: "لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا سەرەڕای درووست‌کردنی دڵەڕاوکێ لەلای دانیشتووانی سنوورەکە ١٠ سەر ئاژەڵی هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی به‌له‌سه‌نان، به‌ر تۆپبارانه‌كه كه‌وتوون و مردار بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند سەرئاژەڵێکی دیكه‌ش برینداربوونه و زیانێكى زۆرى ماڵیی بەر ئاژەڵدارەکە کەوتووە".
باسنيوز
