خێزانێکی کوردی ئاوارەی خورماتوو لەلایەن چەند چەکدراێکەوە نزیکەی 70 هەزار دۆلاریان لێ دزرا

خێزانێکی کوردی ئاوارەی خورماتوو لەلایەن چەند چەکدراێکەوە نزیکەی 70 هەزار دۆلاریان لێ دزرا
خێزانێکی ئاوارەی خورماتوو، کە لە شارەدێی رزگاری دەژین، دوای ئەوەی بۆ گەشت دەردەچن، لەلایەن چوار چەکدارەوە، نزیکەی 70 هەزار دۆلاریان لێ دەدزرێت.



محەمەد فایق، بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ سێشەممە 2018/8/28، خێزانێکی ئاوارەی کوردی خورماتوو، بەناوی (ئەرکان نوری ستار) نشتەجێی شارەدێی رزگاری، بەمەبەستی گەشتکردن، چوونەتە گوندی گەرمکی سەر بە شارەدێی زینانه له ناوچه ی داوده.



بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە له کاتێکدا له ژێر سێبەری دارەکان بوونه چوار چەکداری دەمامکدراوی نەناسراو به ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاتڕۆڵ، هەڵدەکوتنه سەریان بڕی 60 هەزار دۆلار ئەمریکی و بڕێک ئاڵتونی زۆر به بەهای 10 هەزار دۆلاریان لێ دەبەن.



ئاشکراشی کردووە، ئەو چەکدارانە، سویجی ئۆتۆمبێلی ناوبراویان بردووە، بۆ ئەوەی زوو نەگاتە لای دەزگا ئەمنییەکان.
bas news-
Top