لە هەڵەبجە ئێسک و پروسکی كوژراوێكى جه‌نگی عێراق- ئێران دۆزرایەوە

لە هەڵەبجە ئێسک و پروسکی كوژراوێكى جه‌نگی عێراق- ئێران دۆزرایەوە


ئیسک و پروسکی هاووڵاتییەکی شاری سلێمانی، لە پاڕێزگای هەڵەبجە دۆزرایه‌وه‌ و، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجەش، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئەو هاووڵاتیە لە شەڕی نێوان عێراق ـ ئێران ، كوژراوه‌.


بارزان عوسمان ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە، ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە گوندی تەپەگوڵاویی، سەر بە شارەدێی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە، ئێسک و پروسکی هاووڵاتییەک دوزرایەوە.


ڕوونیشی کردەوە، ئەو هاووڵاتییە ناوی محەممەد کەریم ئاغابرا یە و له‌دایكبووى ساڵى 1964 بووه‌، دانیشتوی شاری سلێمانی بووە و لە شەڕی نێوان (عێراق ـ ئێران) بێ سەروشوێن بووە.


ئاماژەی بەوەش دا، كه‌ لە بنکەی پولیسی سیروان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و ئیسک و پروسکەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە.
bas news-
Top