راپەڕین.. دەیان کیلۆ مادەی هۆشبەر لەناو بران
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین، سووتانی دەیان کیلۆ مادەی هۆشبەری راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 28\8\2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە بەسەرپەرشتیی تەندروستیی راپەڕین، ئاسایشی راپەڕین و نوینەری دادگای تاوانەكانی سلیمانی نزیكەی 60 کیلۆ مەوادی هۆشبەر كە دەستیان بەسەردا گیرابوو لەریگەی مەحرەقە لەنەخۆشخانەی نویی شەهیدانی قەلادزە سووتیندران.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە مادەکان بەو شێوەیە بووە، یەك كیلۆ تریاك، 55 کیلۆ ئامپی ڤیتامین، دووكیلۆ هیرۆین، دوو کیلۆ گرام کریستاڵ.
bass news-
