به‌هۆی بۆردومانی توركیا چه‌ندین سه‌ر وڵاخ له‌ ناوچوون

به‌هۆی بۆردومانی توركیا چه‌ندین سه‌ر وڵاخ له‌ ناوچوون


لە ئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانەکانی تورکیا، هاووڵاتییه‌كی گوندی (بەلەسنان)ی سه‌ر شاره‌دێی سیده‌كانی قه‌زای سۆران به‌ناوی (قادر) بریندار بوو و 14 سەر له‌ وڵاخه‌كانیشی له‌ناوچوون.
بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، تۆپخانەکانی تورکیا بە چڕی سنووری گوندەکانی (بەلەسنان، خەلیفان، گۆڕەشا و لێلکان)ی سەر بەشارەدێی سیدەکان لە سنووری دەڤەری برادۆست تۆپباران کرد.

تۆپبارانەکە بۆماوەی یەک کاتژمێر بەردەوام بووه‌، بەهۆیەوە 10 سەر چێڵ له‌ ناوچوون و 4 دیکەش برینداربوون.
k24-
Top