رووسیا، ساڵی 2019 سیستمی S-400 راده‌ستی توركیا ده‌كات
به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی ناوچه‌یی كۆمپانیای بواری به‌رگریی رووسیا Rosteh، ڤیكتۆر كڵادۆڤ رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له نێوان رووسیا و توركیادا هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازی و ته‌كنیكی.
ڤیكتۆر كڵادۆڤ بە ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکیای ڕاگەیاندووە "توركیا و رووسیا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی نه‌وه‌ی پێنجه‌م به‌هاوبه‌شی بڕیار بده‌ن، خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆجیا و ژێرخانی به‌هێزی پیشه‌سازین كه بتوانن ئه‌نجامی باش به ده‌ست بهێنن".
ڤیكتۆر كڵادۆڤ دەڵێ: "ده‌توانم به ڕوونی بڵێم كه گرێبه‌ستی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له نێوان وڵاته‌كه‌ماندا، هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگیی ته‌كنیكی و سه‌ربازیی نێوانمان. هیچ به‌ربه‌ستێكیش نابینم له‌به‌رده‌مماندا له به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوانمان له پیشه‌سازیی جیاوازدا".
ئاماژه‌یشی داوە كه ده‌یانه‌وێت واده‌ی راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 به توركیا پێشبخه‌ن و گوتی: "له‌به‌رنامه‌دایه ساڵی 2019 یه‌كه‌م سیسته‌م راده‌ستی توركیا بكه‌ین. سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 سیستمێكی بێوێنه‌یه له جیهاندا كه رێگری له ته‌واوی مه‌ترسییه‌كان له ئاسمانه‌وه ده‌كات".
kdp-
