شێخ جەعفەر: ناكۆكی لە نێوان حكوومەت و حەشدی شەعبیدا ھەیە
بەپێی نووسراوێكی دەستەی حەشدی شەعبی كە گشتاندنی بۆ ھەموو ھێزەكانی خۆیان كردووە، نابێت بە ھیچ شێوەیەك پابەندی بڕیارەكانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی عێراق ببن، چونكە پەیوەندی ئەوان لەگەڵ سەرۆكوەزیراندا تەنیا ھەماھەنگییە و ھیچ فەرمانێكی لێ وەرناگرن.
لەبارەی ھۆكاری نەكشانەوەی حەشدی شەعبی لە سنووری خانەقین، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی لە خانەقین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ناكۆكی لە نێوان حكوومەتی عێراق و حەشدی شەعبیدا ھەیە و ئەو حەشدانەی لای ئێمە ھەن، پابەندی بڕیارەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق نابن، بۆیە تاوەكو ئێستا لە خانەقین ماون و نەكشاونەتەوە و پێیان وایە عەبادی پیاوی ئەمەریكایە و بۆ ئەوەیە كە جارێكی دیكە ببێتەوە سەرۆكوەزیران".
شێخ مستەفا گوتیشی: "حەشدی شەعبی وا بیر دەكەنەوە كە سەرۆكوەزیران پیلان دژیان دادەڕێژێت و دەیەوێت لەو ناوچانە دەریان بكات، بۆیە پابەندی بڕیارەكانی سەرۆكوەزیران نابن و ناكشێنەوە و تاوەكو ئێستایش لە سنووری خانەقین بوونیان ھەیە".
kdp-
