پەرلەمانی کوردستان دەربارەی چەند پرسێک کۆ دەبێتەوە

 	 پەرلەمانی کوردستان دەربارەی چەند پرسێک کۆ دەبێتەوە
بڕیارە حەفتەی دابێ پەرلەمانی کوردستان دەربارەی چەند پرسێک کۆ ببێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێ، کارنامەی کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان لەسەر بابەتێکی وەک مافی بەکاربەر و پرسی دەرمانە، بەڵام لەوانەیە باسی ھەڵبژاردنیش بکرێت.

ماجد بازرگان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد: "بڕیارە حەفتەی دابێ پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە، بەڵام ھێشتا کارنامەی کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان نەخراوەتە ڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بیستوومانە کۆبوونەوەکە دەربارەی پرسی دەرمان و مافی بەرکاربەر و ھەندێ پڕۆژەی یاسایی گرینگ دەبێت."



لەبارەی ئەو زانیارییانەوە کە باسی ھەوڵەکانی پەرلەمان بۆ دواخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، بازرگان دەڵێت: "تا ئێستا ھیچ فراکسیۆنێکی نێو پەرلەمان پڕۆژەی لەبارەی دواخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولەوە پێشکەش نەکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا جووڵەیەکی ناڕاستەوخۆ لە نێو پەرلەماندا پەیدا بووە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن دوا بخرێت."
kdp-
Top