دابه‌زینی به‌های لیره گه‌وره‌ترین زیانی له میدیاكانی توركیا داوە
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی توركیادا هاتووه، نرخی كاخه‌زی رۆژنامه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی دابه‌زینی به‌های لیره‌یه به‌رامبه‌ر به دۆلار. ئه‌م گرانبوونه‌ی كاخەزیش كاریگه‌ری زۆر خراپی كردووه‌ته سه‌ر كه‌رتی میدیا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، گرانبوونی كاخه‌ز 3 به‌رامبه‌ر به نرخی پێشوو وا ده‌كات رۆژنامه‌كان نه‌توانن به‌رده‌وام بن له كاری رۆژنامه‌گەریدا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بێكاری زیاد بێت. هه‌روه‌ها سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی توركیا ئه‌م گرانبوونه‌ی نرخی كاخه‌زی رۆژنامه به كوده‌تایه‌كی گه‌وره دژی میدیا وه‌سف ده‌كات.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی توركیا، رۆژنامه‌ی سۆزجو هه‌موو رۆژ پاشكۆیه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كه‌دا بڵاو ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و پاشكۆیه‌ی داخست. نرخی زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانیش زیادیان كردووه.
رۆژنامه‌ی دونیا له 3.75 لیره‌وە بووه‌تە 4.25 لیره، سۆزجو له 1 لیره‌وه بووه به 1.25، جومهوریه‌ت له 1.50 بووه به 2.50 لیره. رۆژنامه‌كانی تریش به هه‌مان شێوه نرخەكانیان زیادی كردووه.
باسنيوز
