رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری هەولێر لەنێوان پێنج ئۆتۆمبێل رووی دا

رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری هەولێر لەنێوان پێنج ئۆتۆمبێل رووی دا
گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ڤیدیۆی رووداوێکی ئۆتۆمبێلی بڵاو کردەوە، کە تێدا ئۆتۆمبێلێک، خۆی بە چوارد ئۆتۆمبێلی دیکەدا دەکێشێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 28\8\2018، فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، گرتەی رووداوێکی هاتوچۆی بڵاو کردووەتەوە، کە تێدا شوفیری ئۆپترایه‌كی تایبه‌ت بۆ گه‌یشتن به‌چرای ترافیك لایت به‌ر له ‌سووربوونی له ‌گەڕه‌كی كوران، له‌م شه‌قامه‌ جه‌نجاله‌ به‌خیرایی سه‌روو 120 كم له ‌كاتژمێرێكدا لێی خوڕیوە‌.

گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو شوفێرە خۆی بە چوار ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشاوە و چوار کەسیشی زامدار کردووە، سەرباری زیانێکی مادی زۆر.








باسنيوز
Top