په‌روه‌رده‌ى سۆران داوایه‌ك ئاراسته‌ى ده‌رچوانى كۆلێژ‌و په‌یمانگاكان ده‌كات
عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سۆران، رايگه‌یاند، کە ئاگاداری گشت ئه‌و مامۆستایانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه فۆڕمی وانه‌بێژیان لایه، رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 30/8/2018 دوا كاته بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆڕمى وانه‌بێژى بۆ دیوانى په‌روه‌رده.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە پێویسته له‌كاتى گه‌ڕانده‌وه‌ى فۆڕمه‌كانیان، كۆپى ناسنامه و كۆپی كارتی زانیاری، پشتگیری كولێژ یان په‌یمانگە و پشتگیری ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه پێشتر لێی وانه‌بێژ بووه یان به خۆبه‌خشى وانه‌ى گوتۆته‌وه بێنن.
..
باسنيوز
