لەناحیەی ڕزگاری دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

 لەناحیەی ڕزگاری دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، دەستگیرکردنی دوو کەسی لە شارەدێی رزگاری، بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 28\8\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلار، پۆلیس بەتۆمەتی دزیکردن دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد، کە بڕێک پارەیان لە ماڵی خزمێکی خۆیان دزی بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ئەوەشی روونکردووەتەوە، کە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لەحەڵەتێکی دزیکردن لەماڵێک و دوای لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە پۆلیسی شارەدێی ڕزگاری توانیان دوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دوای لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکەدا ناوە لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەند کراون.









باسنيوز
Top