لە یەک هەفتەدا 8 كۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونەتە قوربانی
لەمبارەوە ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە 2018/8/28 هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری (شێخ سڵە)ی سەر بە سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بە توندی بریندار بوون.
هەمان سەرچاوە ناو و ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی "ئەرکان کاکەیی و بەختیار مورادپوور" ڕاگەیاندووە و بەهۆی سەختیی بەرینەکانیانەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی جوانڕۆ کراون.
بەپێی هەمان سەرچاوە دوێنێ دووشەممە کۆڵبەرێکی خەڵکی ماکۆی سەر بە ورمێ بەناوی عوسمان قەدیمی لە نزیک گوندی "سەنگەر"ی نزیک سنووری باکووری کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کراوە.
بەپێی ئامار و داتای ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە اموەی یەک هەفتەی ڕابردوودا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەشت کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون.
باسنيوز
