لە سنووری كەركووك پۆستێكی دیکەی ئیداری لە كورد سەندرایەوە
عەبدوڵا حەساری، كادیری راگەیاندنی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە كەركووك لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ دووشەممە 27/8/2018، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حەسار لە سنووری كەركووك كە كوردە لە پۆستەكەی لابراوە و توركمانێك لە شوێنەكەی دانراوە.
ناوچەی حەسار سەر بە ناحیەی شوانە لە سنووری پارێزگای كەركووك و یەكێكە لە ناوچە كوردنشینەكانی پارێزگاكە.
لە كەركووك و لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری گرووپێكی خیانەتکار كەركووكیان ڕادەستی حەشدی شەعبی كرد، 200 پۆستی ئیداری و سەربازی لە كورد وەرگیراوەتەوە و كەسانی عەرەب و توركمانی شیعە لە شوێنەكانیان دانراون.
باسنيوز
