بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە جیا كۆببنەوە
ئاراس ئەحمەد، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بە جیا كۆدەبنەوە، دواتر لە كۆبوونەوەیەكی ھاوبەشدا دوا بڕیار لەبارەی چۆنیەتی بەشداریكردن لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەدەن".
سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیویست ناوی بنووسرێت بە پەیامنێری كوردستان24 راگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ھاوبەشی ئەمڕۆی پارتی و یەكێتی، گفتوگۆكانی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی عێراق تاوتوێ دەكرێت، بڕیاری كۆتایش بۆ چوونە بەغدا و چۆنیەتی بەشداریكردن لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەدرێت".
K24
