روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر
بەهۆی کارکردنی کۆمپانیایەکی دروستکردنی رێگا و بان، رۆژی دووشەممە 27/8/2018 بۆریی ئاوی ئیفراز 3 لەسەر شەقامی 120 مەتری شکا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، دوای 16 کاتژمێر لە شکانی بۆرییەکە، کاتژمێر 2ـی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 28/8/2018 بۆرییەکە چاک کرایەوە.
ئەندازیار رابەر حوسێن لە بەرێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند، هێڵی ئیفراز 3 ئاو بۆ %40ـی شاری هەولێر (زۆرتر گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی هەولێر) دابین دەکات.
باسنيوز
