پارتی و یه‌كێتی بۆچوونی فه‌رمی هه‌ردوو به‌ره‌ی عێراقی وه‌رده‌گرن و وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه
خه‌سرۆ گۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له شاندی باڵای (سائیروون و حیكمه و نه‌سر) سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌ته‌وه، له‌م كاته‌دا هیچ شتێك دیار نییه، چونكه لیستی گه‌وره دیار نییه كێ و چۆن دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌یه دوای ده‌رئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، هه‌وڵه‌كان چركراوه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، چونكه ده‌بێت له ماوه‌ی 15 رۆژدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه، له‌وێ گه‌وره‌ترین كوتله رابسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆككۆماری عێراق، هه‌وڵه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه له‌و ماوه‌یه‌دا حكوومه‌ت دروست بكرێت، سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ش له‌و چوار چێوه‌یه‌دایه كه كورد پشتیوانی له كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان بكات ".
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی كوردستان بۆ گفتووگۆكانی به‌غدا، ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بۆ دروستكردنی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان ئێستا دوو ئاراسته‌ی جیاواز هه‌یه، یه‌كێكیان لیستی (سائیرون و حیكمه و وه‌ته‌نییه) دووه‌م لیستی (ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح) كورد له هیچ كامیان نزیك نییه، ته‌نیا له‌وه‌یان نزیكه كه داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌مه‌ش پارتی و یه‌كێتی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه، ئه‌و پرۆژه خاڵی گفتووگۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان."
گۆران گوتیشی، "دوای سه‌ردانی لایه‌نی كوردی ئه‌و لیستانه سه‌ردانی لایه‌نه سوننه‌كانیش ده‌كه‌ن، تا بۆچوونی ئه‌وانیش وه‌ربگرن، به‌ڵام ئێمه دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی خۆمان ده‌ده‌ینه لایه‌نه عێراقییه‌كان و دوای گفتووگۆ كردن له‌گه‌ڵیان، كامیان له‌ئێمه‌وه نزیك بێت به‌فه‌رمی وه‌لامیان ده‌ده‌ینه‌وه."
خه‌سرۆ گۆران، پێوه‌ست به دروستكردنی كوتله‌یه‌كی جیاوازی چوار حزبه كوردستانییه‌كه‌ش گوتی، "پارتی دیموكراتی كوردستان حه‌زی ده‌كرد، سه‌رجه‌م لیسته كوردستانییه‌كان وه‌ك 2014 به‌یه‌كه‌وه بوونایه، به‌ڵام ئێستا كه ئه‌وان به‌ره‌یه‌كی جیاوازیان دروست كردووه خۆیان ئازادن"..
kdp-
