سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لیستی سائیرون و نەسر و حیكمە و وەتەنیی عێراق کرد

 	 سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لیستی سائیرون و نەسر و حیكمە و وەتەنیی عێراق کرد
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لیستی (سائیرون و نەسر و حیكمە و وەتەنی)ـی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا جەخت لە پابەندبوون و جێبەجێكردنی هەر سێ پڕەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و پارسەنگی لە پڕۆسەی سیاسی و بەشداریی هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە حوكمرانیدا كرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە 27ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لیستی (سائیرون و نەسر و حیكمە و وەتەنی)ـی عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە پێگەی مێژوویی و سیاسیی سەرۆك بارزانی لە خەباتی لە دژی دیكتاتۆری و هەوڵەكانی بۆ بنیاتنانی عێراقی تازە، بیروڕای خۆیان لەبارەی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چۆنییەتی پێكهێنانی حكوومەتی تازە و هەڵبژاردنی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و میكانیزمەكانی كاركردن و گەرەنتیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان لایەنەكان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئەو هەڵە سیاسییانە ئاڵوگۆڕ كرد لە قۆناغی دوای 2003 لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حوكمداریدا ئەنجام دراوە و ڕۆشنایی خرایە سەر ئەو میكانیزمانەی كە ڕێگر دەبێت لە دووبارەبوونەوەی هەڵەكان.

هەر لەو كۆبوونەوەیە جەخت لە پابەندبوون و جێبەجێكردنی هەر سێ پڕەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و پارسەنگی لە پڕۆسەی سیاسی و بەشداریی هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە حوكمرانیدا كرایەوە.
kdp-
Top