ڕۆژی ٣ی ئەیلوول بۆ یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان کرا

 ڕۆژی ٣ی ئەیلوول بۆ یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان کرا
ڕۆژی ٣ی ئەیلوول بۆ یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان کرا

سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.

بەپێی مەرسوومێکی کۆماری، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ٨ی ٢٠١٨، فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق، بەپێی ماددەکانی ٥٤ و ٧٣ی دەستووری عراق، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی عێراق کردووە، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ٩ی ٢٠١٨ بە سەرۆکایەتیی گەورەترین پەرلەمانتار ئەنجام بدەن.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٢ی ٥ی ٢٠١٨ ئەنجام درا، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای ئیتیحادیی عێراقییەوە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواکەوتووە.










باسنيوز
Top