کۆبوونەوەی شاندێکی یەکێتی و پارتی لەگەڵ شاندی هاوبەشی نوات بەڕێوە دەچێ

 کۆبوونەوەی شاندێکی یەکێتی و پارتی لەگەڵ شاندی هاوبەشی نوات بەڕێوە دەچێ
شاندێکی پارتی و یەکێتی، لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی هاوپەیمانیی نوات لە شاری هەولێر کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 27\8\2018، شاندێکی پارتی و یەکێتی، لە شاری هەولێر لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی هاوپەیمانییەتی نوات کۆبوونەوە، ئەم کۆبوونەوەی دوای ئەوە هات کە پارتی و یەکێتی وەک دوو گەورە قەوارەی کوردی، قسەیان لەگەڵ دەکرێت، لە کاتێکدا لایەنەکانی دیکە، تائێستا یەکلا نەبوونەتەوە کە بەشداری حکوومەتی داهاتووی عێراق دەکەن، یاخود نا.

بەپێی زانیارییەکان، پارتی و یەکێتی کارنامەیەکی هاوبەشیان ئامادە کردووە، کە بەو چوار لایەنەی دەدەن، کە هەر چوار لایەن هاوپەیمانییەکیان دروست کردووە.

ئەم شاندە بەرلەوەی لەگەڵ شاندی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.









باسنيوز
Top