باشماخ.. لە ماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە 12 هەزار گەشتیار سەردانی ئێرانیان كردووە

 باشماخ.. لە ماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە 12 هەزار گەشتیار سەردانی ئێرانیان كردووە
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕای دەگەیەنێت لە ماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە 12 هەزار گەشتیار لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی ئێرانیان كردووە و بەپێچەوانەشەوە زیاتر لە 9 هەزار گەشتیاری ئێرانی هاتوونەتە هەرێمی كوردستانەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 27/8/2018 بڵاوی كردووەتەوە، ڕای گەیاندووە "بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی ڕۆیشتنی گەشتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئێران زیادی كردووە، بەڕادەیەك لە ماوەی یەك هەفتەدا لە 19 تا 25/8/2018، 12 هەزار و 202 گەشتیار ڕوویان لە كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە و بەپێچەوانەشەوە 9 هەزار و 987 گەشتیاری ئێرانی هاتوونەتە هەرێمی كوردستانەوە".

بەپێی هەمان ڕاگەیەندراو "هۆكاری زیادبوونی ڕێژەی گەشتیارانی هەرێم بۆ ئێران بۆ ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە كە ئێستا ڕووبەڕووی ئەو وڵاتە بووەتەوە، ئەوەش وای كردووە گەشتیارانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە جاران سەردانی ئەو وڵاتە بكەن".











باسنيوز
Top