له خورماتوو بەرپرسێکی کورد دوور دەخرێتەوە و تورکمانێک لە شوێنەکەی دادەنرێت
بەپێی زانیارییەکان، حەسەن زەینولعابدین، قایمقامی سەپێندراوی حەشدی شەعبی لە خورماتوو فەرمانی دوورخستنەوەی عیماد جەمیل، بەرپرسی نووسینگەی قایمقامیەتی خورماتووی لەکارەکەی، داوە.
بە بڕیاری حەسەن زەینولعابدین، هاووڵاتییەکی تورکمانی خەڵکی شارەدێی ئامرلی بە ناوی حاجی مەهدی ناسراو بە ئەبو حازم لە شوێنی عیماد جەمیل دانراوە، کە هیچ کاتێک فەرمانبەری قایمقامییەت نەبووە.
ئەو بەرپرسە کوردە ماوەی 14 ساڵە لە قایمقامیەتی خورماتوو کار دەکات و هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر دژایەتیی پێکهاتەی کورد دەکرێت، لە کارەکەی دوور خراوەتەوە.
لە رۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاریی گرووپێکی خیانەتکاری ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شاری خورماتوو و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی داگیر کرد.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
