پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك لە كردەوە نایاساییەكانی دژ بە کورد بەردەوامە
لە راگەیاندنراوێكی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك رایگەیاند كە ، هەڵسوكەوتەكانی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركووك كە پشت بە دژە تیرۆری عێراقی دەبەستێت بۆ شێوازی كاركردنی، لەلایەك هەڕەشە لە رۆژنامەنووسان دەكات و دەیەوێت دەموكتیان بكات و لەلایەكی تریشەوە كێشە بۆ زەویی كوشتوكاڵیی جووتیاران دروست دەكات، هەروەها لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە عێراق كۆبوونەوەی نهێنی ئەنجام دەدات.
راگەیاندنراوەكە ئەوەشی خستوەتە ڕوو، باڵوێزی توركیا دەچێتە سەر قەڵای كەركووك و لەوێوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە كەركووك شوێنی باب و باپیرانیانە، لە كاتێكدا هەموو ئەمانە ئەو راستییە دەزانن كە ئەو رەفتارانە چیتر نابێتە هۆكارێك بۆ درێژكردنەوەی ئەو دەسەڵاتە بەرژەوەندیخوازە و دەبێ هەموان دان بەوەدا بنێن كە كەركووك پێویستی بە ڕێگەچارەی ڕیشەیی هەیە و سڕینەوە و وەلانانی هەر پێكهاتەیەك ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ پێكهاتەكانیتر هەیە.
پێشتریش بززوتنەوەی مافی كورد بە چەندین ڕاگەیاندراودا ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو كە دوای 16ی ئۆكتۆبەری رابردوو، راكان سەعید هەموو هەوڵەكانی خستووەتە كار بۆ بە عەرەبكردنەوەی كەركووك.
باسنیوز
