پشدەر.. لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ 25 تەن خۆراکی ماوە بەسەرچوو لەناوبراون
لە دەڤەری پشدەر، لەماوەی شەش مانگی سەرەتای 2018 زیاتر لە 25 تەن خواردن و خواردنەوەی ماوە بەسەرچوو لەناوبراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26\8\2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە لەدریژەی كاروچالاكیەكانی مەڵبەندنی خۆپاراستنی تەندروستیی قەلادزی بەهاوكاری بەش ئاسایشی پشدەر، لەسەرتای ئەمسالەوە زیاتر لە 25 تەن خواردن و خواردنەوەی ماوە بەسەرچوو و ناتەندروست لەناوبراون و دەیان شوینیش غەرامەكراون و داخراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە جگە لەمە، بەشی ئاماری خۆپاراستنی پشدەر، 32 مۆڵەتی تەندروستی داوە، 68 مۆڵەتی نوێکردنەوەی تەندروستی تۆمار کردووە، هەروەها 10 مۆڵەتی تەندروستیشی هەڵوەشاندووەتەوە، 125 شوێن بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی ئاگاداركراوەتەوە 28 شوێنیش غەرامەكراون و شەش شوێنیش داخراون بەهۆی سەرپیچی رینماییەكانی تەندروستی.
bas news-
