دوو برا باوكی خۆیانیان كوشت

دوو برا باوكی خۆیانیان كوشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگاى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند، دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران، كه‌ باوكى خۆیانیان كوشتووه‌.


سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌ ڕای گه‌یاند: "دوو برا به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ناوچه‌ى ڕووناكى له‌ كه‌ركووك باوكی خۆیانیان كوشت ".


ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ هێزێكى ئه‌منى توانییان هه‌ردوو برا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌كاتى هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌ى ته‌رمى باوكیان و فڕێدانى له‌ناوچه‌یه‌كی كه‌ركووك، ده‌ستگیر بكه‌ن.

دواى داگیركردنى كه‌ركووك له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌، كه‌ به‌هاوكارى گروپێكی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا گرت، ڕێژه‌ى تاوانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.
bas news-
Top