ئومێد خۆشناو: جەماعەتی ئەولا بێ دەنگن
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بەتوندی رەخنە لە بێدەنگی هاووڵاتیانی سنووری زۆنی سەوز و نیلی دەگرێ لە هەمبەر بێ دەنگبوونیان بەرانبەر داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن حزبەكانی ئەو دوو زۆنەوە، پێیاندەڵێ بێ ئەوەی ئاگاتان لەخۆ بێت، بوون بەكۆیلەی فەرمانڕەوا دژە دیموكراسییەكانتان.
خۆشناو لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) پۆستێكی بەناونیشانی (پرسیارێک له جه‌ماعه‌تی ئه‌ولا) كردووە و دەڵێ "ئه‌رێ به‌جیدی ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی ئه‌ولا، ده‌بێ ئێستە پرسیار له سه‌رانی خۆیان نه‌که‌ن و نه‌ڵێن خێره ئێوه ئه‌و حکومهتهتان به‌شکستخواردوو ده‌دایه قه‌ڵه‌م و په‌رله‌مانیشتان بهدهستهمۆی پارتی ده‌شوبهاند، كەچی ئێستە داوای درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و به‌رده‌وامبوونی حکومه‌تی شکستخواردوو ده‌که‌ن؟".
هەروەها دەڵێ "ئێستە کاتی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هیچتان له‌گه‌ڵ سه‌رانی ده‌ستڕۆیشتووی خۆتان پێناکرێ و گوێتان پێناده‌ن، وه‌ک هه‌میشه ئازا و دلێربن و وه‌رنه سه‌ر شه‌قام و که‌مپین و بایکۆت و میتینگ و گردبنه‌وه بكەن، ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌یه خۆتان نیشان بده‌ن، چونکه هه‌میشه ئاره‌زووی خۆپێشاندان ده‌که‌ن ئێوه".
ئومێد خۆشناو بەتوندی ڕەخنەی لە چالاكوانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و زۆنی سەوز و نیلی گرتووە و پێیان دەڵێ "ئه‌رێ ئێوه جه‌ماعه‌تی بایکۆت و خۆپێشاندان پرسیارێکیش له خۆتان ناکه‌ن، چه‌ندین ساڵه ئێمه به‌کۆیله ده‌شوبهێنن، ئێستە بۆتان ده‌رکه‌وت ئێوه له زۆنی ئیرهابی فیکری به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکه‌ن، چ کۆیله‌یه‌کی نازدارتان لێ دروست بووه؟ ئه‌رێ بێزه‌حمه‌ت ئێوه ئێمه‌تان به‌دژه دیموکراسی و پاشکه‌وتوو ده‌دایه قه‌ڵه‌م، ئێستە بۆتان ده‌رکه‌وت کاتێک دیموکراسی له ده‌رگای ماڵی قهڵهمڕهوان و به‌رژه‌وه‌ندخوازانی سه‌رانی ئێوه ده‌دات، ئه‌وان چ مه‌خڵوقێکی دژه دیموکراسیین و چه‌ند له خه‌می گیرفان و کورسی و سه‌ڵته‌نه‌تی خۆیانن؟".
هەروەها پێیان دەڵێ "زۆر شه‌رمه چیتر خۆتان بۆ ئه‌و مهخلوقانە بگه‌وجێنن، ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ستان پێنه‌کردووه، ئه‌وا من پێتان ده‌ڵێم ئێستە ده‌رکه‌وت سه‌ران و ده‌ستڕۆیشتووانی ئێوه چیان ده‌وێ و ئێوه‌ش به‌بێ هه‌ستپێکردن چۆن گه‌وجێنراون و چ کۆیله‌یه‌کی تاریکبین و چ کاروانێکی مێگه‌لی سهرلێشواوتان لێ هاتووەته به‌رهه‌م. ئه‌گه‌ر ئێوه خواستی گیرفان پڕه‌کانی خۆتان قبووڵ بکه‌ن، هه‌زار جار پیرۆزتان بێت و چیتریش خه‌ڵکی کوردستان ئێوه به ئازا و دلێر و بوێر نابینێ که قه‌تیش وای نه‌دیون، ئه‌ی کۆیله‌کانی پۆست مۆدێرن و شه‌فاف و دژه گه‌نده‌ڵ و چی و چی له دروشمی بریقه‌دار".
bas news-
