خشتەی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی ئەزموونە گشتییەکان بڵاوکرایەوە

 خشتەی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی ئەزموونە گشتییەکان بڵاوکرایەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خشتەی خوولی دووەمی ئەزموونە گشتییەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٦-٨ وەزارەتی پەروەردە خشتەی ئەزموونەکانی ھەریەک لە پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی بە ھەردوو لقی زانستی و وێژەیی بڵاوکردەوە، ھەروەھا تێیدا خشتەی تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی ئیسلامی، نەخۆشیاری، مامانی، پیشەیی، بازرگانی، بەیتاڵی، ئامێرە کشتوکاڵییەکان، بەرھەمھێنانی رووناکی، بەرھەمھێنانی ئاژەڵی و گەشتوگوزاری بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی خشتەکانیش، یەکەم تاقیکردنەوەی خوولی دووەم، رۆژی دووشەممە، ٢٧ی ئاب دەستپێدەکات
kdp-
Top