مه‌سروور بارزانی: مه‌ككه‌ین پاڵه‌وان و دۆستی گه‌لی كورد بوو
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامه‌كه‌ی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "به‌هۆی كۆچی دوایی جۆن مه‌ككه‌ین، له ناخه‌وه خه‌مبارم، جۆن پاڵه‌وان و دۆستی گه‌لی كورد بوو".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا، مه‌سروور بارزانی، وێڕای ئاراسته‌كردنی سه‌ره‌خۆشی خۆی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، راشیگه‌یاندووه، مه‌ككه‌ین "به رێزه‌وه له یاده‌وه‌ریماندا ده‌مێنێته‌وه".
مه‌ككین له 1936 له‌دایكبووه و دوای نزیكەی ساڵێك تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە 26/8/2018 كۆچی دواییكرد.
kdp-
