"كونسووڵی وڵاتان ده‌ستخۆشی له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان لە هەولێر ده‌كه‌ن"
كه‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆكی لیستی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه سه‌رجه‌م پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان ده‌ست به‌كاری خۆیان بكه‌نه‌وه و ئه‌وانەیشی وه‌ستاون پاره‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت بۆ دەستبهكاربوونهوهیان, ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش دانراوه بۆ ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی پرۆژه‌كان, له كاتێكدا ته‌نیا له شاری هه‌ولێر له سه‌رووی 2000 پرۆژه وه‌ستاوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان ده‌بێ پرۆژه‌كانی هه‌ولێریش ته‌واو بكرێن, له ئاستی كونسووڵی وڵاتانیش سه‌رجه‌م كونسووڵگهریی وڵاتان ده‌ستخۆشی و پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن, له‌و باره‌شه‌وه پرۆژه‌یه‌ك هه‌بوو كه شارێكی دیپلۆماسی له شاری هه‌ولێر دروست بكرێت, كه سه‌رجه‌م كونسووڵگهریی وڵاتان له‌خۆی بگرێت, به‌ڵام دیاره به‌شێك له ویستی كونسووڵگهرییەکان ئه‌وه‌یه كه خۆیان سه‌رپشك بكرێن له‌دیاریكردنی شوێنه‌كانیان".
كه‌نعان خه‌یلانی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "ده‌ست به جووڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی له شاری هه‌ولێر كراوه, ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش جووڵه ده‌خاته سه‌رجه‌م بازاڕی كوردستانه‌وه و هاتوچۆی بازرگانی ده‌چێته‌وه بۆ ئاستی خۆی, داواكاریی خێراشمان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌یه كه ده‌ست بكرێت به جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ی له شاری هه‌ولێر وه‌ستاون."
ئه‌مە له كاتێكدایه كه نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ڕایگه‌یاند، كه یه‌كێك له پرۆژه‌كانی هه‌ولێر پڕۆژەی هێڵی چوارەمی ئاوە، کە لە ئیفرازەوە بۆ هەولێر دێت و توانا گشتییەکەی 25 هەزار مەتر سێجایە و لە جێبەجێکردندایە. ئەو پڕۆژەیە ئاو دەگەیەنێتە پشتی کەسنەزان و کێشەکانی کەسنەزان و قەرەبوو و ئەو گەڕەکانە چارەسەر دەکات.
هاوكات پرۆژه‌ی تونێلی مه‌سیف سه‌لاحه‌دین خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ده‌یان پرۆژه‌ی دیكه‌ش ده‌ست كراوه به ته‌واوكردنیان. كه‌نعان خه‌یلانی زیاتر گوتی: "چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین گه‌شه‌ی ئابووری بكه‌وێته‌وه كوردستان و كاری جیددی بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه كه هێشتا ته‌واو نه‌بوون".
kdp-
