هاووڵاتییه‌ك له ده‌ربه‌ندى ڕانیه خنكا
حسێن عه‌بدولڵا، گوته‌بێژى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین، ڕايگه‌یاند: ”ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ خێزانێك كه له هه‌ولێره‌وه به‌مه‌به‌ستى گهشتكردنى ڕوویان له ده‌ربه‌ندى ڕانیه كردبوو، كچێكیان ده‌كه‌وێته ناو ئاو و براكه‌ى به‌ناوى (ك) ته‌مه‌ن 28 ساڵ ده‌یه‌وێ ڕزگاى بكات و له‌كاتى ڕزگاركردنیدا به‌داخه‌وه خۆى خنكا“.
گوته‌بێژى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دواى ڕووداوه‌كه ته‌رمى هاووڵاتییه‌كه دهرهێندراوهتهدهرو به‌مه‌به‌ستى توێكارى پزیشكى ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێ كردووه.
باسنيوز
