لە مەندەلی داعش بە جلوبەرگی سوپای عێراقەوە سەربازێکی کوشت

 لە مەندەلی داعش بە جلوبەرگی سوپای عێراقەوە سەربازێکی کوشت
تیرۆریستانی داعش، بە جلوبەرگی سوپای عێراقەوە، هێرشیان کردووەتەوە سەر گوندێکی و سەربازێکی عێراقیان کوشت.

محەمەد فایق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ رێککەوتی 2018/8/26، تیرۆریستانی داعش بە جل وپۆشاکی سوپای عێراقییەوه هێرشیان کردووەته سەر گوندی (حمیرات) لە نزیک شارەدێی مەندەل

بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە ئەندامدا سەربازێکی عێراقی بەناوی (مەحموود فازڵ محەمەد) کوژراوە.










باسنيوز
Top