سەرۆک بارزانی: پشتگیرییەکانی جۆن مەکین بۆ هەمیشە لە بیری خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە
سەرۆک بارزانی، تویتێکی لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو کردەوە کە تێیدا نووسیویەتی: ”زۆر خەمبارم بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی جۆن مەکین، سیناتۆری ئەمریکی“.
هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە پشتگیری و هاوڕێیەتییەکەی جۆن مەکین ”بۆ هەمیشە لە بیری خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە“.
هەروەها نووسیویەتی: ”ڕۆحی شاد بێت“.
جۆن مەکین، گەورە سیناتۆری ئەمریکی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی ٨ی ٢٠١٨، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە، کۆچی دوایی کرد. ناوبراو بە دۆستی کورد و دۆستی سەرۆک بارزانی ناسراوە.
باسنیوز
