شاندێکی پەرلەمانی بەلجیکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

شاندێکی پەرلەمانی بەلجیکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوو شاندێکی پەرلەمانی بەلجیکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوو شاندێکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا و ژمارەیەک رۆژنامەوانی ئەو وڵاتە، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

دلاوەر ئاژگەیی وتیشى، "ئەو شاندە دەیانەوێ دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە نزیکەوە ببینن، هەروەها تاوتووێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بە‌غدا بکەن و بەرچاوروونیشیان لە گۆڕانکارییەکانی عێراق لەدوای هەڵبژاردن هەبێت".

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکرد، " دوای هەرێمی کوردستان، شاندەکە سەردانی رۆژئاوای کوردستانیش دەکات و دواتریش راپۆرتێک ئامادە دەکات و لە پەرلەمانی وڵاتەکەدا دەیخوێننەوە".







خه‌ندان-
Top