هیچ جێگایەكی بەتاڵ لە میوانخانەكانی سلێمانیدا نەماوە
ئاكۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری پشكنین لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی زۆری هاتنی گەشتیار بووەتە هۆی ئەوەی هیچ شوێنێكی بەتاڵ لە میوانخانەكانی سلێمانیدا نەمێنێ، لە سنووری سلێمانی 255 هۆتێل و مۆتێل و شوێنی مانەوەی گەشتیاری هەن، سەرجەمیان بە گەشتیار پڕبوونەتەوە، ئەمە جگە لە میوانخانە میللییەكان، ئەوانیش هەموویان پڕبوونە و هیچ شوێنێكی بەتاڵ نەماوەتەوە".
بەڕێوەبەری پشكنین لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر ئاگاداری چێشتخانە و خواردەنگە و شوێنە گەشتیارییەكانیان كردووەتەوە كە دەبێت لە رۆژانی جەژندا بەتایبەت لە یەكەم رۆژدا شوێنەكانیان بەڕووی گەشتیاراندا كراوە بن، بەڵام بەشێكیان پابەندی رێنماییەكانیان نەبوون. ئاکۆ ئەحمەد گوتی: "پێشتر سزای 75هەزار دیناری بۆ ئەو خواردنگایانە هەبوو كە لە یەكەم رۆژی جەژن نەدەكرانەوە، بەڵام ئەم جەژنە سزاكان قورستر دەكەین و تاوەكو ئاستی داخستنیش بۆ ماوەیەك دەڕوات".
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، جگەلە شوێنە میللییەكان، 255شوێنی حەوانەوەی گەشتیار و 260 چێشخانە و خواردەنگای گەشتیاری هەن.
rudaw -
