هەولێر.. لە حاڵەتێکی دەگمەندا منداڵێکی تەمەن دوو مانگ لە مەرگ دەگەڕێندرێتەوە
منداڵێکی تەمەن دوو مانگ، دوای ئەوەی قوولابێکی ئاسن بە شێوەکی کراوە دەکەوێتە قووڵایی گەرووییه‌وه و لە نێوان بۆڕی هەواو و رێڕەوی خواردن گیردەبێت، لە نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای شاری هەولێر چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كه‌ن.
له نه‌خۆشخانه‌كه، پزیشكێك به‌ناوی دکتۆر هێوران ئەنوەر، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ منداڵه‌كه ده‌كات و قولابه‌كه له گه‌رووی ده‌رده‌هێنێت.
وه‌ك له وێنه‌ی تیشك ده‌رچووه، قولابه‌كه له ناوه‌ڕاستی گه‌رووی منداڵه‌كه دایه، به شێوه‌یه‌كی كراوه گیربووه، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆی ده‌رهێنراوه.
bas news -
