داعش هێرشی کردە سەر گوندێکی خورماتوو

داعش هێرشی کردە سەر گوندێکی خورماتوو


رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشی کردەوە سەر گوندێکی سنووری شاری خورماتوو و ژمارەیەک سەربازی سوپای عێراقی کوژران و بریندار بوون.



هێرشەکە درەنگانی شەوی دووشەممە 20/8/2018 کراوەتە سەر سەربازگەیەکی سوپای عێراقی لە گوندی بیر ئەحمەد لە رۆژئاوای خورماتوو.



محەمەد فایەق، بەرپرسی شەرعیی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی داعشدا، سەربازێکی سوپای عێراقی کوژراوە و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.



دوای خیانەتی گرووپی 16ـی ئۆکتۆبەر، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی شاری خورماتوو و زۆربەی ناوـجە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیان داگیر کرد.



دوای ئەو داگیرکارییە، چەکدارانی داعش بەردەوام هێرش دەکەنە سەر ئەو ناوچە کوردستانییانە و میلیشیا و هێزە عێراقییەکانیش وێڕای ئەوەی توانای پاراستنی ناوچەکانیان نییە، ناتوانن بنکە و بارەگاکانی خۆشیان بپارێزن.



ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه‌ گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.
bas news-
Top